راگه‌یاندنی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد

283
“كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد” راگه‌یاندنێكیان له‌ژێر ناوی “جێگای كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ زیندان نییه‌”، بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، “ئارام و فوئاد زه‌ندی” دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی چالاكی كرێكاری بۆ تێپه‌ڕ كردنی ماوه‌ی مه‌حكومیه‌ته‌كه‌یان، راپێچی زیندانی ناوه‌ندی شاری سنه‌ كران. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری “ره‌زا ئه‌مجه‌دی، فه‌ردین میره‌كی و فه‌رزاد مورادی نیا” به‌ تۆمه‌تی چالاكی كرێكاریی و ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، ده‌ورانی مه‌حكومیه‌تیان تێپه‌ڕ كرد. كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، وێڕای مه‌حكوم كردنی حوكمی ده‌ركراو له‌دژی ئارام و فوئاد زه‌ندی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ند كراو له‌ زیندانه‌.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →