راگه‌یاندنی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد

379
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد له‌ راگه‌یاندنی ژماره‌ ٥٦ی خۆیدا بۆ دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: عوسمان ئێسماعیلی له‌ ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت ئیجرایی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕوانی كرێكاری مهاباد و وته‌بێژی ئه‌م كومیته‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكاری ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش تێپه‌ڕكردنی ١٢ رۆژ بازداشت له‌ ئیداره‌ی ئتیلاعاتی شاری سنه‌ به‌ دانانی وه‌سیقه‌ ئازاد كرابوو، به‌ تۆمه‌تی به‌شداری له‌ مه‌راسمی ٨ی مارس و رۆژی جیهانی كرێكار، به‌شداری له‌ رێپێوانی خه‌ڵكی سه‌قز بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی كۆبانی و هه‌وروه‌ها ئه‌ندامیه‌تی له‌ كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد، له‌ لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری سه‌قز بۆ ماوه‌ی سه‌عات و نیوێك موحاكمه‌ كرا. له‌م دادگایه‌ عوسمان ئیسماعیلی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به‌ بێ بنه‌ما ناولێبرد و ره‌دی كرده‌وه‌. سه‌رله‌نوێ دادگایی كردنه‌كه‌ی ناوبراو بۆ رۆژی ١١ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ دواخرا. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا ئێمه‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مهاباد وێڕای پشتیوانی له‌ عوسمان ئێسماعیلی، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانین.