راگه‌یاندنی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد

468
كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد له‌ راگه‌یاندنێكدا، ده‌ركردنی حوكمی قورسی زیندان له‌دژی “مه‌حمود ساڵحی”یان مه‌حكووم كرد.رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، مه‌حموود ساڵحی له‌ هه‌ڵسووڕاوانی به‌ناوبانگی بزوتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران و له‌ ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، رێكه‌وتی ٢٤ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌ لایه‌ن لقی ١ی دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی دژبه‌ وڵات به‌ ٧ ساڵ و ٦ مانگ و به‌ تۆمه‌تی ته‌بلیغ له‌دژی نیزام به‌ یه‌كساڵ و ٦ مانگ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرا. دادگایی كردنی ناوبراو له‌ حاڵێكدا بوو كه‌ مه‌حمود ساڵحی ته‌واوی تۆمه‌ته‌كانی بێجگه‌ له‌ ئه‌ندامیه‌تی خۆی له‌ كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی ره‌ت كردبۆ‌وه‌. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌ركردنی حوكمی قورسی ٩ ساڵ زیندانی بۆ مه‌حمود ساڵحی نایاسایی و نامرۆڤانه‌ ناولێبرد و رایگه‌یاند: مه‌حمود ساڵحی توانایی ته‌حه‌مول كردنی هیچ چه‌شنه‌ حه‌بسێكی نییه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ باری ته‌ندروستی ناجێگیره‌ و له‌ بازداشتگای ئیداره‌ی ئێتلاعاتی سنه‌ به‌ هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن به‌ بارودۆخی جه‌سته‌یی هه‌ر دوو كولیه‌كه‌ی له‌ده‌ست داوه‌. به‌م پێیه‌ به‌رپرساریه‌تی مه‌ترسی بۆسه‌ر سه‌لامه‌تی مه‌حمود ساڵحی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانی به‌رپرسانی قوه‌ی قه‌زاییه‌یه‌.