راگه‌یاندنی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد

584
“كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد” له‌ راگه‌یاندنی ژماره‌ ٦٠ی خۆیدا وێڕای مه‌حكوم كردنی پشتیوانی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان، ئه‌حكامی ده‌ركراو له‌دژی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراویشی مه‌حكوم كرد.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: مه‌رگی شاهرۆخ زه‌مانی له‌ زیندان، مه‌حكوم كردنی سه‌رله‌نوێ بێهنام ئیبراهیم زاده‌ به‌ حه‌وت ساڵ و ١٠ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان و سزای نه‌قدی، مه‌حكوم كردنی “مه‌حمود ساڵحی” به‌ ٩ ساڵ زیندانی ته‌عزیری، مه‌حكوم كردنی سه‌رله‌نوێ “ره‌سول بۆداقی” به‌ سێ ساڵ زیندان، دادگایی كردنی “عوسمان ئیسماعیلی”، ره‌زامه‌ندی نه‌كران له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سی كۆتایی حه‌بس و پێشگیری له‌ ئازادی “واحێد سه‌یده‌” له‌ زیندانی مهاباد و دادگایی كردنی كوروش به‌خشه‌نده‌ و زیندانی كرانی ده‌یان هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و زیندانی سیاسی، هه‌موویان گوشاری سیستماتیكن كه‌ ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان و ده‌زگای قه‌زایی رژیم بۆ پێشگیری له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی چینی كرێكار و پێشڕه‌وانی كرێكاری و موعه‌لیمان، به‌ڕێوه‌ی بردووه‌. ئه‌ندامانی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مهاباد وێڕای پشتیوانی له‌ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، داوا له‌ چینی كرێكار ده‌كات تا سه‌باره‌ت به‌ بێ مافیگه‌لێك كه‌ به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت، خۆیان رێكبخه‌ن و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌حكامی ده‌ركراو له‌دژی هه‌ڵسووڕاوان و پێشڕه‌وانی خۆیان بێ ده‌نگ نه‌بن و ده‌نگ هه‌ڵبڕن.