كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران)، هێرش بۆسه‌ر ریزی خۆپیشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد به توندی مه‌حكوم ده‌كات و نه‌فره‌تی خۆی له‌و پیلانه جه‌نایه‌تكارانه‌یه كه بووه هۆی گیان به‌ختكردنی فه‌ریناز خوسره‌وانی ده‌رده‌بڕێت.كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به بڵاو كردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك جه‌ختی كرده‌وه: “رژیمی دژه ژنی كۆماری ئیسلامی، له‌باتی وڵامدانه‌وه به‌م داخوازییه ره‌وایه‌ی خه‌ڵكی شاری مهاباد، به‌كرده‌وه بووبه هاوده‌ستی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته. خه‌ڵكی شاری مهاباد رژانه سه‌ر شه‌قام و داخوازییه‌كه‌یان به ده‌نگی به‌رز هاوكار كرد. خواستی خه‌ڵكی مهاباد بۆ ناساندن، دادگایی كردن و سزادانی هه‌رچی خێراتری ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م جه‌نایه‌ته نه‌ك هه‌ر خواستی خه‌ڵكی ئه‌و شاره، به‌ڵكوو خواستی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیشه. خۆبواردنی رژیم له وڵامدانه‌وه‌ی خێرا به‌م داخوازییه، نیشانه‌ی خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه. رژیمی كۆماری ئیسلامی له رابردووش‌دا هاوپشتی خه‌ڵكی كوردستانی له حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی ئه‌م جه‌نایه‌ته ته‌جروبه كردووه. بۆ وێنه له ساڵی ١٣٨٤ ئه‌و كاته‌ی كه “شوانه‌ی سه‌ید قادر” ئه‌و لاوه خه‌باتكار و خۆش نێوه‌ی شاری مهاباد كه له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه ئه‌شكه‌نجه درا و كوژرا، بۆ ماوه‌ی یهكمانگ سه‌رانسه‌ری كوردستانی ئێران بووبه مه‌یدانی ململانێی خه‌ڵك و رژیم. مانگرتنی سه‌راسه‌ری ١٦ی گه‌لاوێژی هه‌مانساڵ كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه بانگه‌وازی بۆكرا، لوتكه‌ی هاوپشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌م خه‌باته‌ی نیشان دا. بێگومان وه‌ها دیمه‌نێكی پڕ گوڕوتینی خه‌باتی سیاسی له كوردستان ده‌توانێ دووپات بێته‌وه. به دڵنیایه‌وه خه‌ڵكی كوردستان له هێنانه‌دی ئه‌م داخوازییه ره‌وایه، خه‌ڵكی شاری مهاباد به ته‌نیا ناهێڵنه‌وه.”