“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی یه‌كیه‌تییه كرێكارییه‌كان” به ده‌ركردنی راگه‌یاندنێك، جه‌ختی كرده‌وه كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، گوشاری سه‌رمایه و ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی بۆسه‌ر كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، چڕتر بۆته‌وه.له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “له دوایین ساعه‌ته‌كانی رۆژی سێشه‌ممه و سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، ٨ و ٩ی مانگی گوڵان، مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی و ئه‌منییه‌تی رژیم هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك له كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و چه‌ند كه‌سیان له‌وانه: “ئیبراهیم مه‌ده‌دی، داوود ره‌زه‌وی، مه‌حموود ساڵحی، عوسمان ئیسماعیلی” و چه‌ند كه‌سێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ژماره‌یه‌كی دیكه له كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له رۆژه‌كان و هه‌فته‌كانی رابردوودا له شاره جیاجیاكان له‌وانه شاری سنه، ده‌ستبه‌سه‌ر و یان بانگ كراون و له‌لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه لێپرسینه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی سه‌رمایه هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا به گوشارهێنان بۆسه‌ر كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، ئه‌وان بترسێن و له درێژه‌ی كارێك كه هیچ شتێك بێجگه له دیفاع له بهرژهوهندكانی چینی كرێكار له بواره جیاجیاكان نییه، ده‌ست هه‌ڵگرن. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م گوشارانه و هه‌رجۆره بانگ كردنێك و هه‌ڕه‌شه و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری، وه‌ڕێخستنی ئازادانه‌ی مه‌راسمی رۆژی جیهانی كرێكار له سه‌ره‌تای مانگی مه‌ی، به مافی سروشتی ته‌واوی كرێكاران ده‌زانێ و خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری زیندانی و زیندانییانی سیاسی و عه‌قیده‌تییه.”