“كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، به بڵاو كردنه‌وه راگه‌یاندنێك پێداگری كردووه: “به هه‌موو توانامانه‌وه له كرێكارانی شه‌ریفی ئه‌فغانستانی پشتیوانی ده‌كه‌ین.”له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه: “له رۆژی ١١ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ، جارێكی دیكه ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی سه‌رمایه له‌وانه “مه‌حجوب و سادقی” و ناوه‌نده‌كانی وابه‌سته وه‌كوو خانه‌ی كارگه‌ر كه خۆیان تێكه‌ڵی كرێكاران كردووه، گۆشه‌یه‌ك له ناوه‌ڕۆكی دژه كرێكاریی و دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه‌ی خۆیان ده‌رخست و له رێپێوانێك كه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كرێكار له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده كرێكارییه‌وه رێكخرا، هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خسته‌گه‌ڕ تا به بێشه‌رمانه‌ترین شێوه دورشمگهلێك وه‌كوو “خاوه‌نكار حه‌یا كه ــــ واز له ئه‌فغانی بێنه”، به‌نیازی دووبه‌ره‌كێ نانه‌وه له نێو ریزی كرێكاران بوون. كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌م چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وته كۆنه‌په‌ره‌ستانه و دروشمهگهلێكی دژه كرێكاریی و بێ ناوهڕۆك، جارێكی‌تر له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی و هاوپشتی چینایه‌تی كرێكاران و له‌م پێوه‌ندییه‌دا سه‌باره‌ت به پشتیوانی له كرێكارانی ئه‌فغانستانی، پێداگری ده‌كات.”