راگه‌یاندنی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان

515t

رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی رێبه‌ندان، كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی‌ رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، راگه‌یاندنێك له‌ ژێر ناوی “بۆ جیبه‌جێ كردنی حه‌قده‌ستی ٣ میلیۆن تمه‌نی خه‌بات بكرێت”یان بڵاو كردووه‌.كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی دوای ئه‌م راگه‌یاندنه‌، وێڕای پێداگری لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران به‌ رێژه‌ی ٣ میلیۆن تمه‌ن بۆ ساڵی ٩٤ كه‌ به‌ پێی به‌رئاوردی كارناسانی ئابووری سه‌رمایه‌، له‌ سنووری ژێر هێڵی هه‌ژاری دان، داوا له‌ سه‌رجه‌م كرێكاران، رێكخراوه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری و سه‌رجه‌م حقوق به‌گیرانی ژێر سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌ شێوه‌ی به‌رین و هه‌ڵسووڕاوانه‌ له‌م داواكارییه و مه‌زایای ره‌وا و واقیعی، پشتیوانی كردووه‌ و له‌ رێگای جیاجیادا بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ به‌ سه‌رمایه‌ و پشتیوانانیان هه‌وڵ و خه‌بات بكه‌ن.