“كومیته‌ی پشتیوانی له شاهرۆخ زه‌مانی” له به‌یانیه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، رژیم له حاڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له زیندانیان بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی شكستی به‌رنامه ههستهییهكانییه.له یه‌كه‌م سه‌عاته‌كانی دامه‌رزاندنی ده‌زگای تازه‌ی پارازیت له رێكه‌وتی ١٥ی مانگی خاكه‌لێوه له ده‌وروبه‌ری سالۆنی ١٢ی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت كه ده‌یان به‌رابه‌ر به‌هێزتر له ده‌زگاكانی پێشووه، دوو كه‌س له سالۆنی زیندانی ناسراو به حوسه‌ینیه بێهۆش بوون. كاریگه‌ری به‌رین و په‌ره‌سه‌ندنی پارازیتهكان تا ئێستا گه‌لێك كێشه و گرفتی بۆ زیندانیانی نه‌خۆش پێكهێناوه. كومیته‌ی پشتیوانی له شاهرۆخ زه‌مانی داوای له هه‌ڵسووڕاوان، رێكخراوه‌كان و ئه‌حزاب و ناوه‌نده جه‌ماوه‌ره‌كانی ناوخۆیی و جیهانی كردووه تا به باردودۆخی ناله‌بار و هوشداردراوی ئێستا سه‌رنج بده‌ن و كۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر گوشار و گیانی زیندانیان رزگار بكه‌ن.