راگه‌یاندنی كۆتایی چالاكی كومیته‌ی پشتیوانی له‌ هه‌ڵسووراوانی كرێكاری مهاباد

957
“كومیته‌ی پشتیوانی له‌ كرێكارانی مه‌هاباد”به‌ مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌م كۆمیته‌ی راگه‌یاندنی كۆتایی خۆی بڵاو كرده‌وه‌.
ئه‌م كومیته‌یه‌ دوابه‌دوای ئازادی “واحێد سه‌یده‌ له زیندان،له‌ راگه‌یاندنێكدا كوتایی چالاكی خۆی راگه‌یاند. له‌ به‌ شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌”به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی و زانیاریگه‌یاندن له سه‌ر بارودۆخی گشتی هه‌ڵسووراوانی كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ركراو “واحه‌د سه‌یده‌، مۆ‌حه‌ممه‌د مولانایی و یوسه‌ف ئابخه‌رابات” كه‌ به‌ دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكوم كرابوون، به‌ داواكاری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكاره‌ زیندانیانه‌، كۆمیته‌ییه‌ك له‌ ژێر ناوی كومیته‌ی پشتیوانی له‌ هه‌ڵسووراوانی كرێكاری مهاباد پێكهات. لێژنه‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری له‌ كۆبوونه‌وه‌ێه‌كدا له‌ رێكه‌ۆتی ٢٠ی مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٤دا به‌ شێوه‌ی ره‌سمی ئه‌م كۆمیته‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و به‌مجۆره‌ راده‌گه‌یه‌نین‌ كه‌ دوابه‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راگه‌یاندنه‌، كومیته‌یه‌ك به‌ نێوی كۆمیته‌ی پشتوانی له‌ هه‌ڵسووراوانی كرێكاری مه‌هاباد نامێنێت و هیچ كه‌س یان كه‌سانێك مافی به‌كارهێنانی ئه‌م ناوه‌یان نییه‌.