به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، كارمه‌ندانی په‌روازی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “لۆفتهانزا” بڕیاریان داوه تا له رۆژی جومعه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مانبگرن.
یه‌كیه‌تی میواندارانی ئه‌م شیركه‌ته فڕۆكه‌وانییه رایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی لۆفتهانزا پێشنیارێكی جیدی نه‌دات، خه‌ده‌مه‌ی په‌روازی ئه‌م شیركه‌ته له رۆژی جومعه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته مان ده‌گرن. سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی میواندارانی فڕۆكه‌وانی رایگه‌یاند كه ئه‌م یه‌كیه‌تییه تا دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه به‌م شیركه‌ته مۆڵه‌ت ده‌دات تا پێشنیاری خۆی له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ رێژه‌ی حقوق و كاتی خانه‌نشینی میواندارانی ئه‌م شیركه‌ته، بگۆڕێت و ره‌زامه‌ندی كارمه‌نده‌كانی خۆی به‌ده‌ست بێنێت.