راگه‌یاندنی هاوپشتی سه‌ندیكای س ژ ت له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران

928
رێبه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی فه‌رانسه‌ویی “س ژ ت” له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا وێڕای راگه‌یاندنی هاوپشتی له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران، رێزیان له‌ خه‌بات و تێكۆشانیان گرت.سه‌ندیكای “س ژ ت” له‌ به‌یانییه‌كه‌یدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان، سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه‌ی كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی له‌وانه‌ “شاهرۆخ زه‌مانی، مه‌حموود ساڵحی و عه‌لی نجاتی” و هه‌روه‌ها سه‌ركوتی موعه‌لێمان له‌ ئێران، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێ و بێ شه‌رت و مه‌رجی سه‌رجه‌م كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ندكراو و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمه‌كانیان بوون.