راگه‌یاندنی هه‌یئه‌ت ئیجرایی كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد

764
هه‌یئه‌ت ئیجرایی “كومیته‌ی دیفاع له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری مهاباد” له‌ راگه‌یاندنێكدا سپاس و ده‌ستخۆشیان له‌ سه‌رجه‌م كه‌سانێك كردووه‌ كه‌ له‌ مه‌راسمی خاكسپاری “كوروش به‌خشه‌نده‌” به‌شدار بوون و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م كرێكاره‌ خه‌باتكاره‌یان به‌ ته‌نیا نه‌هێشت.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كوروش به‌خشه‌نده‌ په‌یمانمان نوێ كردبۆوه‌ كه‌ له‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری تا دوایین ساته‌كانی ژیانمان خه‌بات بكه‌ین. ئێمه‌ به‌ هه‌نگاوی پته‌و و قایم حه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌ین تا نیزامی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری بخه‌ینه‌ زبڵدانی مێژۆوه‌ و له‌سه‌ر وێرانه‌كانی، دونیایه‌ك دابمه‌زرێنین به‌دوور له‌ هه‌رچه‌شنه‌ زوڵم و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك.”