راگه‌یاندنی پشتیوانی له‌ ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌

561
رۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه‌ رایگه‌یاند كه‌ هێزی ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سوریه‌ ئاماده‌ی پشتیوانی له‌ ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌ له‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گروپی داعشه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری فه‌رانسه‌، ئه‌رته‌شی ئازادی سوریه‌ بۆ رووخاندنی حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریه‌ شه‌ڕ ده‌كات و له‌ پشتیوانی رۆژئاوا به‌هره‌مه‌نده‌. شایانی باسه‌ وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیه‌ رۆژێك دوای دیداری ناوبراو له‌گه‌ڵ هاوتا ئامریكاییه‌كه‌ی له‌ ویه‌ن راگه‌یه‌ندراوه‌. سێرگئی لائۆرۆف وێڕای جان كری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریكا و هاوتاكانیان له‌ عه‌ره‌بستانی سعودی و توركیه‌ له‌ دانیشتنێكدا سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سوریه‌ به‌شداریان كردبوو. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی راپۆرته‌ بڵاو كراوه‌كان له‌ مه‌رگی هێزه‌ نیزامییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سوریه‌، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی سپای پاسدارانی رژیم، رۆژی جومعه‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌واڵی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی موسته‌شاری ئێرانی له‌م وڵاته‌ی راگه‌یاند.