راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ئیخراجی له‌ شاری سنه‌

373
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ئیخراجی و خانه‌نشینكراوی ساڵی ٥٩ له‌ شاری سنه‌ له‌ راگه‌یاندنێكدا، ١١ی خه‌رمانان ساڵرۆژی دامه‌زراندنی حێزبی كۆمۆنیستی “ئێران”یان رێزلێگرت.له‌م راگه‌یاندنه‌دا، حێزبی كۆمۆنیستی ئێران به‌ حێزبی پێشڕه‌و و داكۆكیكاری چینی كرێكار ناولێبرا و هه‌میشه‌ پشتیوانی له‌ كرێكارانی به‌ ئه‌ركی حێزبی خۆی زانیوه‌ و له‌سه‌ر ئامانجی كۆمۆنیستی خۆی پایه‌به‌ند بووه‌. له‌ كۆتاییدا، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ به‌ دروشمی “بژی ئازادی، به‌رابه‌ری حكومه‌تی كرێكاری”، ده‌ستخۆشی و پیرۆزباییان له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ گرت.