راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران

245y
“یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك، ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی هێمای یه‌كگرتوویی و خه‌باتی جیهانی چینی كرێكاری له‌دژی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به‌ سه‌رجه‌م كرێكارانی جیهان پیرۆزبایی وت.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا وێڕای پشتیوانی له‌ بڕیارنامه‌ی هاوبه‌شی حه‌وت رێكخراو و ناوه‌ندی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری ئێران به‌ بۆنه‌ی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی، جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “كرێكارانی ئێران، رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ حاڵێكدا به‌ره‌و پێشوازی له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ١٣٩٤ چوون كه‌ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری ئێران به‌ هۆی خه‌باتی لێبڕاوانه‌ی كرێكاران، هه‌ڵسووڕاوان و رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆ كرێكارییه‌كان له‌ ساڵه‌كانی رابردوودا و هه‌وڵی سازمانه‌كان، ئه‌حزاب، ناوه‌نده‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، زیاتر له‌ هه‌ر كاتێك له‌ مێژووی ١٠٠ ساڵه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌، له‌ نێوان بزووتنه‌وه‌ی جیهانی كرێكاریی له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌. پشتیوانی رێكخراوه‌كان و هه‌ڵسووڕاوانی رێگای سوسیالیزم و ئازادیخواز و ته‌شكیلاتی كرێكاریش له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان له‌ خه‌باتی كرێكارانی ئێران، نیشانی داوه‌ كه‌ كرێكاران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ئێران ته‌نیا نه‌بوون و به‌ ته‌نیاش نامێننه‌وه‌”.