راگه‌یاندنی یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران

 

660t (1)
“یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران” به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یاندنێك وتوویه‌تی كه‌، لانیكه‌می حه‌قده‌ستی كرێكاران له‌ ساڵی ١٣٩٤ به ‌واتای په‌ره‌سه‌ندنی رۆژله‌دوای رۆژی هه‌ژاری و چڕتر بوونه‌وه‌ی نابه‌رابه‌رییه‌.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “هه‌روا كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا شورای باڵای كاری رژیمی ئیسلامی سه‌رمایه‌، به‌ راگه‌یاندنی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كان بۆ ساڵی ١٣٩٤، جارێكی دیكه‌ حوكمی مه‌حكومیه‌ت به‌ هه‌ژاری، رۆخان و له‌نێوچوونی بۆ میلیۆنها كه‌س له‌ بنه‌ماڵه‌ كرێكارییه‌كانی، به‌ ره‌سمی ده‌ركرد. سیاسه‌ته‌ ره‌سمیه‌كانی رژیمی ئیسلامی سه‌باره‌ت به‌ ئاستی حه‌قده‌سته‌كان كه‌ هه‌ر ساڵه‌ له‌ لایه‌ن شۆرای باڵای كاره‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت، هیچ ئامانجێك بێجگه‌ له‌ راگه‌یاندنی دابه‌زینی ره‌سمی ئاستی راسته‌قینه‌ی حه‌قده‌سته‌كان و دابین كردنی بارودۆخی یاسایی بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ به‌زه‌ییانه‌تری كرێكاران له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه‌ نییه‌.