راگه‌یاندنێك بۆ مه‌حكوم كردنی ده‌ركردنی حوكمی زیندان له‌دژی ئاتێنا فه‌رقدانی

552y
“رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێسنوور” له‌ راگه‌یاندنێكدا وێڕای نیگه‌رانی ده‌ربڕین، ده‌ركردنی حوكمی ١٢ ساڵ و ٩ مانگ زیندان له‌دژی “ئاتێنا فه‌رقدانی”، نه‌قاش و هه‌ڵسووڕاوی مافی مه‌ده‌نی و منداڵانیان، مه‌حكووم كرد.
ئه‌م رێكخراوه‌ له‌م راگه‌یاندنه‌دا كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان بڵاوی كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ دوو هه‌ڵسووڕاوی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ به‌ناوه‌كانی “ئاتێنا دائێمی” به‌ ١٤ ساڵ زیندان و “ئۆمید عه‌لی شناس”، به‌ ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراون.