راگه‌یاندنێك بۆ مه‌حكوم كردنی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارانی زه‌وب ئاهه‌نی ئێسفه‌هان

175
“كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهروخ زه‌مانی”، راگه‌یاندنێكی بۆ مه‌حكوم كردنی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكاری كارخانه‌ی “زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفه‌هان” و بریندار بوونی ٦ كه‌سی دیكه،‌ بڵاوه كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “سیستمی سه‌رمایه‌داری رژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌، ئامانجه‌كه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران بووه‌ و هه‌میشه‌‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌به‌رچاو گرتووه‌ و هیچ سه‌ره‌نجێك به‌ گیانی ئینسانه‌كان نادات، ته‌نیا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنان و خزمه‌تگوزاری بۆ قازانجی زیاتر بیر ده‌كاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر تێبینیه‌ك به‌ ئه‌زموونه‌كانی چینی كرێكار له‌ هه‌موو جیهاندا بكه‌ین، ده‌بینین كه‌ هه‌ر كات كرێكاران موته‌شكل بن، به‌ خه‌باتی خۆیان هه‌زینه‌ی له‌به‌رچاو گرتنی شوێنی ئیمه‌نی و سڵامه‌تی شوێنی كاریان به‌سه‌ر خاونكاردا سه‌پاندووه‌. ئه‌مه‌ش بێ گۆمان رژیمی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامیش له‌ خۆده‌گرێته‌وه‌. كوژرانی كرێكار له‌ كاتی كاردا، جه‌نایه‌تی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نكار له‌دژی كرێكارانه‌.”