راگه‌یاندنێك بۆ پشتیوانی له‌ كرده‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان

314y
شورای نوێنه‌رانی ئه‌حزاب، رێكخراو و ناوه‌نده‌ چه‌پ و كومۆنیسته‌كان، راگه‌یاندێكی بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان، ده‌ركرد.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه‌: “ئێمه‌ به‌ راگه‌یاندنی پشتیوانی له‌ خه‌بات و داخوازیی موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ مه‌به‌ستی هێزی كار و زه‌حمه‌ت، داوا له‌ سه‌رجه‌م چینی كرێكار و هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ین كه‌ له‌ رێگاییه‌كی مومكین و گونجاو له‌ كرده‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و داخوازیی ره‌وای ئه‌وان پشتیوانی بكه‌ین. ئێمه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی گوڵان پشتیوانی ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی موعه‌لیمانی زیندانی و هه‌روه‌ها هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی به‌ندكراوین كه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.