راگه‌یاندنێك بۆ پشتیوانی له‌ مافی موعه‌لیمان

284
زیاتر له‌ سی رێكخراوی دانیشگاهی له‌ سه‌رتاسه‌ری ئێران له‌ راگه‌یاندێكدا، پشتیوانی خۆیان له‌ موعه‌لیمان راگه‌یاند.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: ” موعه‌لیمان و فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لێك كێشه‌ و گرفتێكی زۆر ده‌ست و په‌نجه‌ نه‌رم ده‌كه‌ن. موعه‌لیمان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، بارودۆخیان زۆر ناله‌باره‌ كه‌ به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ناڕه‌زایه‌تی،سه‌باره‌ت به ره‌وتی دابه‌زینی ئاستی ریفاهی خۆیان و هه‌ڵاوردن له‌ نێوان موعه‌لیمان و باقی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت، هه‌روه‌ها بێبه‌ش بوون له‌ مۆتالباتی مه‌ده‌نی له‌وانه‌، رێكخراوه‌كانی سنفی و سه‌ربه‌خۆ، ئازادی موعه‌لیمانی به‌ندكراو و چیتر، كاردانه‌وه‌یان‌ نیشاندا. ئه‌مه‌ بابه‌تێكی ئاشكاره‌ و ئه‌م كێشه‌ و گرفتانه‌ ریشه‌داره‌ و پێوه‌ندی به‌ یه‌ك دوو ساڵی رابردۆوه‌ نییه.”

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →