راگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به‌ ئازادی كرێكارانی به‌ندكراو

622y
ژماره‌یه‌ك له‌ رێكخراوه‌كانی سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی، راگه‌یاندێكیان له‌ژێرناوی “بۆ ئازادی كرێكارانی زیندانی هه‌وڵ بده‌ین” بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن “كرێكارانی پرۆژه‌كانی پارسی جنوبی، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری جنوب، هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی دژه‌ سه‌رمایه‌داری گیلان، ژماره‌یه‌ك له‌ موعه‌لیمانی ئێخراجی، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی پێترۆشیمی ناوچه‌ی تایبه‌تی ماهشه‌هر و به‌ندر ئیمام، ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی ده‌وروبه‌ری تاران ــ كه‌ره‌ج، هه‌ڵسووراوانی كرێكاری شووش و ئه‌ندیمشك” بڵاو كرایه‌وه‌، هاتووه‌: ” ئازادی كرێكاران و موعه‌لیمانی به‌ندكراو، داواكاریی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م كرێكاران و ئازادیخوازانه‌. یه‌كگرتوو و یه‌كده‌نگ بۆ ئازادی كرێكارانی به‌ندكراو و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی خه‌بات ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ ئه‌وان له‌ زیندان ئازاد بكه‌ین.”