راگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی ئازار و ئه‌زیه‌تی بێهنام ئیبراهیم زاده‌

588y
“كومیته‌ی پشتیوانی له‌ شاهرۆخ زه‌مانی” له‌ راگه‌یاندنێكدا، هه‌واڵی درێژه‌ی ئه‌زیه‌تی و ئازار هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به‌ندكراو “بێهنام ئیبراهیم زاده‌”ی راگه‌یاند.له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “بێهنام ئیبراهیم زاده‌ پاش شه‌ش رۆژ راگرتن له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی گه‌وهه‌رده‌شت، راپێچی به‌ندی ١ی ئه‌م زیندانه‌ كراوه‌. مه‌ئموورانی رژیم ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له‌وه‌پێش “بێهنام ئیبرایهم زاده”‌یان له‌ به‌ندی ٢ی ئه‌م زیندانه‌وه‌، ره‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كردووه‌. ئێستا له‌ جیاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ بۆ سالۆنی ١٢ی سیاسی، ناوبراویان به‌ مه‌به‌ستی ته‌مێ كردنی نامرۆڤانه‌ بۆ یه‌كێك له‌ خراپترین به‌نده‌كانی ئه‌م زیندانه‌ گواستۆته‌وه‌ تا به‌ خه‌یاڵی خۆیان، بتوانن خۆڕاگری ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ تێكبشكێنن.”