راگه‌یاندنێك سه‌باره‌ت به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئینتزامی بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكاران

678y
“یه‌كیه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پشتیوانی له‌ كرێكارانی ئێران” راگه‌یاندنێكی سه‌باره‌ت به‌ هێرشی هێزه‌كانی ئینتزامی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكاركراو و كوژرانی كرێكارێكی شیركه‌تی “مه‌عده‌نجوو”ی بڵاو‌ كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: ” رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی رژیم بۆسه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی بێكار كراوی شیركه‌تی “مه‌عه‌ده‌نجوو له‌ “زه‌ره‌ند”، جارێكیتر جه‌نایه‌تی لێكه‌وته‌وه‌ و بووه‌ هۆی كوژرانی كرێكارێكی نارازیی. ئه‌م شیركه‌ته‌، ماوه‌ی سێ مانگ له‌وه‌پێش داخرا و نزیكه‌ی ٣٥٠ كه‌س له‌ كرێكاران له‌ لایه‌ن ئه‌م شیركه‌ته‌وه‌ ئێخراج كران و له حاڵی حازردا بیلاته‌كلیفن. ئێمه كوشتنی ئه‌م كرێكاره‌ ناڕازییه‌ مه‌حكوم ده‌كه‌ین و وێڕای سه‌رخۆشی به‌ بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نجوو، هاوپشتی خۆمان به‌ ئه‌وان راده‌گه‌ینین.”