راگه‌یاندن به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان

643y
كۆمه‌ڵه‌ی دیفاع له‌ منداڵانی كار و سه‌رشه‌قام، به‌ بۆنه‌ی رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان، راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌.له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رچاوی منداڵانی كار، نیشانه‌ی بۆنیادی سیستمێكه‌ كه‌ ژیان و مانه‌وه‌ی له‌ به‌ده‌ستهێنانی سود و ئه‌رزشی ئیزافه‌، شاردراوه‌ته‌وه‌ و جگه‌ له‌ كه‌ڵه‌كه‌ كردنی سود و قازانج بیر له‌ هیچ شتێكی دیكه‌ ناكاته‌وه‌. بارودۆخ له‌ ئێرانیش جێگا له‌م قاعیده‌ نییه‌. سیاسه‌ته‌ ئابوورییه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی، بارودۆخی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری منداڵانی كاری پێكهێناوه‌. گوشاری قورسی هه‌زینه‌كان و به‌ڕێچوونی ژیان له‌سه‌ر شانی میلیۆنها زه‌حمه‌تكێش و بنه‌ماڵه‌كانیان، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر سه‌ره‌تاییترین ئه‌قلامی مه‌عیشه‌تی وه‌ك نان، ژیانی ئه‌وانی به‌ توندی خسۆته‌ ژێر گوشاره‌وه‌. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ شایه‌تین كه‌ خه‌بات بۆ لابردنی هه‌ڵاواردن و نابه‌رابه‌ری و بونیاد نانی ژیانیێكی ئینسانی، ده‌ستیپێكردووه‌ و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له‌ حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه‌. بزوتنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری منداڵان، به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ هه‌ر له‌و خه‌باته‌ به‌ربڵاو و روو له‌ په‌ره‌سه‌ندنه‌ دایه‌‌ و به‌ هاواری ژیانێكی باشتر بۆ منداڵان له‌سه‌رپێیه‌ و داوكاری بۆ قه‌ده‌غه‌ كردن و لابردنی كاری منداڵان، یه‌كێك له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ به‌ ئه‌ژمار دێت.”