راگه‌یاندن به‌ بۆنه‌ی رۆژی خه‌بات له‌دژی سانسۆر

435q
كانونی نووسه‌رانی ئێران له‌ ته‌بعید به‌ بۆنه‌ی ١٣ی سه‌رماوه‌ز رۆژی خه‌بات له‌دژی سانسۆر راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌.
له‌ به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا هاتووه‌: “قه‌تڵی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌ندامانی لێهاتووی كانونی نووسه‌رانی ئێران كه‌ ژیان و گیانی خۆیان بۆ دیفاع له‌ ئازادی راده‌ربڕین و قه‌ڵه‌م و خه‌بات له‌دژی سانسۆر ته‌رخان كردبوو، جه‌نایه‌تی رێكخراو و تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تییه‌، جه‌نایاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی نگریسی كۆماری ئیسلامی دا گرێی خواردووه‌. كانونی نووسه‌رانی ئێران له‌ ته‌بعید له‌گه‌ڵ هه‌موو دۆستان و هه‌موو بیرجیاوازان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی ئازادیخواز په‌یمان ده‌به‌ستێت كه‌ به‌ره‌وڕووی سانسۆری حكومه‌تی ده‌بێته‌ و له‌ به‌رامبه‌ریدا خۆڕاگری ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌ شێوه‌یه‌كی دلێرانه‌تر بانگه‌وازی دیفاع و پشتیوانی له‌ ئازادی راده‌بڕین، به‌یان و قه‌ڵه‌م ده‌كات.”