راگه‌یاندن بۆ مه‌حكوم كردنی بازداشتی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی مه‌عده‌نی چادرملوو

587t

یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، بۆ مه‌حكوم كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و دادگایی كردنی كرێكارانی مه‌عده‌نی چادرملوو، راگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راگه‌یاندنه‌، ٢٨ كه‌س له‌ كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی چادرملوو كه‌ دوابه‌دوای ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی ساڵی رابردوو بۆ دادگای رژیم له‌ ئه‌رده‌كان بانگ كرابوون، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، به‌ تۆمه‌تی “تێكدانی نه‌زم و ئاسایشی گشتی” و “پێشگیری له‌ ئێحقاقی حه‌ق”، دادگایی كران.