رۆژی جومعه ٢٢ی مانگی ره‌شه‌ممه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاری سنه بۆ پشتیوانی له هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی “كورش به‌خشه‌نده”، راگهیاندێكیان ده‌ركرد.
له به‌شێك له‌م راگه‌یاندنه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه: “له ئاكامی درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی و مه‌ده‌نی، رۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم له شاری سنه، هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی كورش بهخشهندهیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئێمه كرێكارانی شاری سنه وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی ناوبراو و سه‌ره‌ڕای وه‌زعیه‌تی ناله‌باری جه‌سته‌یی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه كرێكارییه، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی ناوبراو و سه‌رجه‌م كرێكاران و زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌كانی رژیمین.”