راگوێزانی سێ هاووڵاتی بۆ گرتووخانه‌ی ورمی و مه‌هاباد

رۆژی یهكشهممه‌ ٢٦ی رێبهندان، “ئەحمەد خۆشمێر زادە” و “محەممەد ئەمین ڕەحمانی” خەڵکی شنۆ، پاش کۆتای قۆناغی لێپرسینەوە لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ورمێ بۆ زیندانی ئێران لەو شارە ڕاگواێزرانههروهها، له‌ ماوهی رۆژانی رابردوودا، ” دەریا تاڵەبانی” چالاکی مەدەنی پاش مانگێک دەستبەسەری لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگواێزرا.

به‌ پێی راپۆرتهكان، “ئەحمەد خۆشمێر زادە” و “محەممەد ئەمین ڕەحمانی” خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە لایەن هێزهكانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنی لە ورمێ ڕاگواێزرابوونههواڵهكان باس لهوه‌ دهكهن، ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان” دەستبەسەر کراونله‌ لاێهكی دیكهوه، “دەریا تاڵەبانی” چالاکی مهدهنی خهڵكی شاری مههاباد، ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانباری ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی شەپۆلی دەستبەسەری چالاکانی سیاسی و مهدهنی لە شاری مەهاباد، دەستبەسەر و بۆ گرتووخانە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگواێزرابووشایانی باسه، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سهبارهت به‌ هۆکاری دەستبەسەری و تۆمهته‌ وهپاڵنراوهكانی ناوبراو، له‌ بهردهست دا نییه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *