راگوێزرانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ به‌ندیخانه‌

ڕۆژی دووشەممە ٤ی ڕەشەممەی، هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “کەوپەڕ” بە ناوی “محەمەد مەنگووڕ کوردستانی”  دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی گوازراوهتهوه‌ بۆ بەندیخانە.

به‌ پێی راپۆرتهكان، ئەو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازراوەتەوە و ئێستا سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکاتشایانی باسه، “محەمەد مەنگووڕی کوردستانی” ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٩٩ی ههتاوی، لەلایەن دادگای پیرانشارەوە بە تۆمەتی “لایەنگری لە یهكێك له‌ حیزبه‌ نهیارهكانی ڕژیم  ٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.