راگوێزرانی چوار هاووڵاتی بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان

شەمە 8ی ڕەشەمەی، چوار هاوڵاتی بە ناوەکانی “بێهزاد ئەدوایی، “ئەکرەم (محەممەدئەدوایی، “فەردین ئەدوایی” و “سیامەک ئەدوایی” ڕاگوێزی گرتووخانەی ئەمنیەتی ڕژیم لە مەریوان کران.

بەپێی ههواڵی گهیشتوو، ئەو چوار هاوڵاتییە خەڵکی گوندی سلێنی هەورامان لە سەوڵاوان، کە مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمهوه‌ دەستبەسەر و ئێستا بۆ بەردەوامی لێپرسینەوە ڕاگوێزی بەندیخانەی تایبەت کراونجێی ئاماژەیە کە “سیامەک و ئەکرەم ئەدوایی” لە 23ی بەفرانبار ، “بێهزاد ئەدوایی” لە 5ی ڕەشەمە و “فەردین ئەدوایی” لە 29ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمهوه‌ دەستبهسهر کرابوون. “فەردین ئەدوایی” پێشتریش لە ساڵی ١٣٩٨ دەستبەسەر و دوایی یەک مانگ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.ناوبراو ساڵی ١٣٩٩ بە تۆمەتی “هاوکاری لهگهڵ یهكێك له‌ حیزبه‌ نهیارهكانی ڕژیم” دەستبەسەر و لە لایەن دادگاوە بە 6 مانگ زیندان سزا درابووپێویستە ئاماژە بکرێت کە هۆکاری گرتنی ئەو چوار هاوڵاتییە لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نەزانراوە.