راگیرانی حوكمی ئێعدامی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی

355
راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا حوكمی ئێعدامی زیندانی سیاسی “حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی” پاش تێپه‌ڕ كردنی ٨ ساڵ زیندان، راگیراوه‌. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، “محه‌ممه‌د نیكبه‌خت” پارێزه‌ری ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ وتی كه‌ به‌مزووانه‌ حوكمی ئێعدامی ئه‌م زیندانییه‌ سیاسییه‌ بۆ حوكمێكی دیكه‌ ده‌گۆڕدرێت. شایانی باسه‌، حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی رێكه‌وتی ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٣٨٦ له‌ لایه‌ن ئێداری ئیتلاعاتی رژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ٣ مانگ راگیران له‌ ژووری تاكه‌كه‌سی و ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازارێكی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌روونی، له‌ لایه‌ن دادگای رژیم له‌ شاری سنه‌ به‌ تۆمه‌تی “موحارب”، حوكمی ئێعدامی بۆده‌ركرا.