راگیرانی سه‌دان منداڵ له‌ زیندانه‌كانی رژیم

304y
به‌ وته‌ی “شه‌هیندۆخت مولاوێردی” جێگری كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌ی ده‌وڵه‌تی حه‌سه‌ن رۆحانی، نزیكه‌ی ٢٠٠ منداڵ له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان له‌ زیندانن.په‌روه‌رش و بارهێنانی منداڵان له‌ زیندان یه‌كێكی دیكه‌ له كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه‌كانی ئه‌م رژیمه‌یه‌. هه‌لومه‌رجی نامرۆڤانه‌ و نه‌شیاوی زیندان به‌ تایبه‌ت بۆ ژنان، ژیانی ئه‌وانی زۆر زر سه‌خت و ئه‌سته‌م كردووه‌. هه‌روه‌ها بوونی منداڵان له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان له‌ زیندان، كاره‌ساته‌كه‌ی خراپتر و چڕتر كردۆته‌وه‌.