راگیرانی سه‌دان هه‌زار میلیارد گه‌ڵاڵه‌ی نیوه‌ كاره‌ی ده‌وڵه‌ت

610
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٥ی مانگی خه‌رمانان، جێگری ئیجرایی حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ قسه‌ و باسێكدا جه‌ختی كرده‌وه‌، ئێستا زیاتر له‌ ٤٢٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن گه‌ڵاڵه‌ی نیوه‌ كاره‌ له‌ وڵاتدایه‌.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی رژیم رایگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌ڕای بێ توانایی و كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت بۆ ته‌واو بوونی سه‌رجه‌م ئه‌م گه‌ڵاڵانه‌، ده‌بێ بارودۆخ بۆ سپاردنی به‌ به‌شی خسووسی پێكبێنن. ناوبراو هه‌روه‌ها پێداگری كرد، كاربه‌ده‌ستان و سه‌رانی ده‌وڵه‌ت له‌ ماوه‌ی ساڵه‌كانی رابردوودا بۆ هه‌ر شوێنك رۆشتوون قوڵینگیان لێداوه‌ و ئه‌مرۆ ده‌وڵه‌ت ناتوانێت كاری ئه‌م پرۆژانه‌ ته‌واو بكات. هه‌روه‌ها ته‌واو كردنی كاری ئه‌م پرۆژه‌ نیوه‌كارانه‌ له‌ ده‌ستووری كاری ده‌وڵه‌تدا نییه‌.