راگیرانی كاری كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاران و بیلاته‌كلیفی كرێكاران

650
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیلنا”، دوابه‌دوای راگیرانی چالاكی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه‌ی تاران، ١٦٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌ی دروست كردنی چه‌رمی مه‌سنوعی، هه‌روا له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
چالاكیی كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تاران كه‌ له‌ بواری به‌رهه‌می چه‌رمی مه‌سنوعی كار ده‌كات، له‌ سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ بیانووی نه‌بوونی قازاج راگیرا و كرێكاره‌كانی بۆ مه‌ره‌خه‌سی ئیجباری نێردران. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رجه‌م كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ سێ مانگی رابردوودا هه‌ر رۆژه له‌ شوێنی كاره‌كه‌یان ئاماده‌ بوون و خوازیاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له‌م كارخانه‌یه‌ن. شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ كرێكارانێك كه‌ یاسای خانه‌نشینی پێش له‌ كاتی دیاریكراوی پیشه‌ سه‌خت و زیانباره‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌، به‌ توندی سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌ مه‌ترسی داهاتووی پیشه‌ییان، نیگه‌رانن.