راگیرانی هاتووچۆی قه‌تار له‌نێوان دانمارك و ئاڵمان

373
دوابه‌دوای خۆبواردنی سه‌دان په‌ناخواز له‌ پیاده‌ بوون له‌ قه‌تار، شیركه‌تی رێگائاسنی دانمارك، سه‌رجه‌م هاتووچۆی قه‌تاره‌كانی نێوان ئه‌م وڵاته‌ و ئاڵمانی راگرت.ئه‌م په‌ناخوازانه‌ به‌نیازی رۆشتن به‌ره‌و وڵاتی سوئێد بوون. به‌ پێی راپۆرته‌كان، لانیكه‌م ٢٠٠ په‌ناخواز، له‌ به‌نده‌ری رودبی هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ١٣٥ كیلۆمێتری باشووری رۆژئاوای كۆپنهاگ، گیراون. ژماره‌یه‌كیشیان به‌ پیاده‌ به‌ره‌و وڵاتی سوئێد وه‌ڕێكه‌وتن. پۆلیسی دانمارك به‌ هۆی خۆبواردنی ئه‌وان له‌ دانیشتن له‌و وڵاته‌ و داواكاری په‌نابه‌ریه‌تی، هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كردووه‌ كه‌ ده‌یانگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ئاڵمان.