راگیرانی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ خۆی

297y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری “خۆی”، به ‌هۆی نه‌بوونی كه‌لوپه‌لی ساختمانی و به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی داخراندایه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نیوه‌كاره‌ی ٢١٧ ته‌ختی له‌ شاری خۆی، به‌ بیانووی نه‌بوونی بودجه‌ و كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له‌ حاڵی داخراندایه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا، یه‌كێك له‌ موهه‌ندیسانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ رایگه‌یاندووه‌: له‌ حاڵی حازردا بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌، ١٢ میلیارد و ٧٠٠ میلیون تمه‌ن اعتبار پێویسته‌. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ساڵی رابردوو زیاتر له‌ ١٠ میلیارد تمه‌ن رژاوه‌ته‌ حێسابی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌نه‌یه‌. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌م پرۆژیه‌ له‌ لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه‌ په‌رداخت نه‌كراوه‌.