راگەیاندنی کومیتەی ناوەندنی حێزبی کۆمونیستی ئێران بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی خوێندنی( ١٣٩٥-١٣٩٤)

بۆ دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن نزیکەی ١٣ ملیۆن قوتابی ناو نووسیان کردوە. ١١ ملیۆن و نیو لەم دانش ئاموزانە لە قوتابخانەی دەوڵەتی و ملیۆن و نیوێکیشیان لە مەدرەسەی تایبەتدا ساڵی خوێندن دەست پێدەکەن، بەڵام بۆ زیاتر لە ٣ ملیۆن و نیو کەس لە منداڵان خەبەرێک لە دەرس و مەدرەسە لە ئارادا نییە. ٢ ملیۆن کەس لەو منداڵانەی کە لە چوون بۆ قوتابخانە بێبەشن منداڵانی کارن. ئەم منداڵانە بەجێگای ئامادە بوون لە مه‌درەسە و سەر کلاسەکانی دەرس خەریکی کاری وەک دەست فرۆشی، کارکردن لە کارگه‌کان، کورەکانی ئاجورپەزی، کاری فەننی و بیناسازی و قاڵی بافی یان کار کردن لە مەزراکاندان و لە بەرانبەر حەقدەستێکی کەمدا بە توندی دەچەوسێنەوە. زیاتر لە ملیۆنێک لەو منداڵانەی کە لە دەرەوەی چەرخی خوێندن دان، منداڵی خیابانین، ئەو منداڵانەی کە لە خیابانەکاندا دەژین و ئەوەڵین دڵەڕاوکێیان زیندوومانەوە و هەبوونی سەرپەنایەکە.ئەو منداڵانەی کە هەژاری و نەداری و دێوەزمەی ئیعتیاد بنەماڵەکانیانی لێک هەڵوەشاندووە، بۆ زیندوومانەوە پەنایان بردۆتە بەر ماڵە رووخاو و بینایەکی نیوەکارە و بەردەوام لەبەر مەترسی باندەکانی قاچاغی مادەی هۆشبەر و باندەکانی دزینی منداڵ و بەهرە کێشی جنسیدان. بەڵام ئەم کارەساتە بە دیاردەی دڵتەزێنی منداڵانی کار و خیابانی کۆتایی نایەت. دەبێ وێنەی هەڵاواردنی چەند لایەنە لەدژی منداڵانی ئەفغانستانیشی پێوە زیاد بکرێت. کارتی چوونی منداڵانی ئەفغانستانی بۆ مەدرەسە دەوڵەتیەکان هەروا سورە. سەرەڕای ئیدیعای کاربەدەستانی رژیم سەبارەت بە کۆتایی هاتن بە هەڵاواردن لە نیزامی ئاموزشیدا، مەدرەسە دەوڵەتیەکان هەروا خۆیان لە ناو نووس کردنی منداڵان و تازە لاوانی ئەفغانستانی دەپارێزن.533

نزیک بوونەوە لە سەرودەمی کرانەوەی مەدرەسەکان بۆ زۆرێک لە بنەماڵە کرێکاری و کەم داهاتەکان کە بێکاری یان حەقدەستی ئێجگار کەمیان ئەوانی بەرەو ژیان بەسەربردن لەژێر هێڵی هەژاریدا پاڵ پێوەناوە ئاوێتەی خوێنی دڵ خواردن و ڕەنج و نیگەرانییە. زۆرێک لەم بنەماڵانە کە دەرگیری ئامادە کردنی منداڵەکانیانن بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ فەراهەم کردنی پێداویستیەکانی مەدرەسە وەک جلوبەرگی فۆڕم، کیف و کەوش و هیتر گەلێک لەژێر گوشاردان. بابەتی شەهریەی قوتابخانەکانیش هەمیشە لەگەڵ دوفاقیەک لە نێوان ئیدیعا و کردەوەکانی بەرپرساندا بەرەو رووه‌. بەپێی تەعریف خزمەتگوزاری ئاموزش دەبێ بە خۆڕایی بەرهەم بێت و ئیرایە بدرێت بەڵام لە کردەوەدا بە بیانوی جۆراو جۆر و لەژێر ناوی یارمەتی ماڵیدا دەستیان کردووە بە گیرفانی کەسوکاری قوتابیەکاندا. ئەم بارودۆخە مۆری چینایەتی لە ئەمری ئاموزشیش داوە. ئەوانەی کە پارەی زیاتریان هەیە لە مەدرەسەی تایبەتدا باشتر ئاموزش ده‌درێن و ئەوانەشی کە هیچیان لە بەرده‌ستدا نییە بە ناچار دەبێ بە کەیفیەتی نزمتری ئاموزشی لە مەدرەسە دەوڵەتیەکاندا قەناعەت بکەن. بەم جۆرە ئاموزشیش بۆتە یەکێک لە میکانیزمەکانی دیسان بەرهەمهێنانەوەی پێکهاتە و ساختاری کۆمەڵگە.
لە لایەکی دیکەوە درێژەی قەیرانی ئابووری، تەوەڕوم و گرانی و هەزینەی سەرسوڕهێنەری دابین کردنی ژیانی مۆعەلیمان و کادری ئاموزشی مەدرەسەکانیشی خستۆتە بارودۆخێکی دژوارەوە و کاریگەری لەسەر کەیفیەتی ئاموزش داناوە. لەم بارودۆخەدا و لە حاڵێکدا کە وەعدە و بەڵێنەکانی دەوڵەتی رۆحانی سەبارەت بە باشتر کردنی بارودۆخی ژیانی خەڵک بەگشتی بێ ناوەرۆک دەرچوون، مەسەلەی دابین کردنی ژیان بۆتە یەکێک لە دڵەڕاوکێ سەرەکیەکانی مۆعەلیمان. لەم روەوە خەباتی مۆعەلیمانی ئێران، وەک بەشێک لە خەبات لەدژی هەژاری و فەلاکەتێکی بێ وێنە کە رژیمی کۆماری ئیسلامی بەسەر زۆربەی موزدبگیرانی ئەم کۆمەڵگایەیدا سەپاندووە ئاستێکی نوێی بەخۆیەوە گرتووە. مۆعەلیمان لە جەریانی خەباتی سەرتاسەریدا نە تەنیا ویستی زیاد بوونی حقوقی پایەی بانتر لە هێڵی هەژاری و ئازادی مۆعەلیمانی بەندکراویان هێناوەتە گۆڕێ، بەڵکو لەسەر داواکاری وەک ئیستخدامی مۆعەلیمانی عەقوالتەدریسی، خوێندنی بەخۆڕایی، لەنێوبردنی کەلێنی چینایەتی لە ئەمری ئاموزشدا و کۆتایی هێنان بە خوسوسی سازی مەدرەسەکان، نۆژەن کردنەوەی قوتابخانە وێرانەکان و هیتر پێداگرن کە دەستەبەر بوونی هەر کام لەم داواکاریانە یارمەتی باشتر بوونی ئەمری ئاموزش ده‌دات. لەم نێوانەدا جەماوەری ملیۆنی قوتابیان دەتوانن وەک یەکێک لە پردەکانی پێوەندی هێزی کۆمەڵایەتی مۆعەلیمان بە کۆمەڵگاوە و بە ئۆردوی بەرینی کار و خەباتەوە بۆ باشتر کردنی ئاستی ژیان پێوەند بدەن و بە نواندنی دەور و نەخشی خۆیان یارمەتی زەمانەت کردنی بەرەوپێش چوونی ئەم خەباتە رەوایە بدەن. لە ئاوا بارودۆخێکدا خوێندکاران دەتوانن دەورێکی پێشڕەوانە لە خەبات لەدژی سیاسەتی بە ئیسلامی کردن و پادگانی کردنی فەزای دانیشگا و مەدرەسەکان و ئیجرای سیاسەتی کۆنەپەرستانەی جیا کردنەوەی رەگەزیدا بگێڕن. تەنیا بە فەعالیەتی رێکخراوانەیە کە دەکرێ پاشەکشە بە رژیم بکرێت بۆ دەست کێشانەوە لەم هێرشە کۆنەپەرستانەی، و داواکاری ئازادییە سیاسییەکان و جیایی دین لە ئاموزش و پەروەرشی بە کردەوە بەسەردا بسەپێندرێت.
کۆماری ئیسلامی سەبەبکاری سەرەکی دوور خستنەوەی بەملیۆن منداڵ و تازە لاوە لە چەرخی خوێندن. منداڵان نابێ لە خوێندن بێبەش بکرێن. ژیان و ریفاهی منداڵان، سەربەخۆ لە بارودۆخی بنەماڵەیی، دەبێ لە لایەن دەوڵەتەوە زەمانەت بکرێت. ئەرکی دەوڵەتە ئیستانداردێکی وەک یەک لە ریفاە و ئیمکاناتی گەشەی ماددی و مەعنەوی منداڵان و تازەلاوان لە بانترین ئاستی مومکیندا زەمانەت بکات. کۆمەکی هەزینەی پێویست و ئیرایەدانی خزمەتگوزاری بە خۆڕایی پزیشکی و ئاموزشی و فەرهەنگی بۆ زەمانەت کردنی ژیانی منداڵان و تازە لاوان سەربەخۆ لە بارودۆخی بنەماڵەیی دەبێ بدرێت و ئەمری ئاموزشی ئیجباری تا تەمەنی ١٦ ساڵی دابین بکرێت. کاری حیرفەیی بۆ منداڵان و تازە لاوانی ژێر ١٨ ساڵ دەبێ قەدەغە بکرێت و نابێ ئیجازە بدرێت جەستە و رۆحی منداڵان لەژێر باری کاری حیرفەییدا بە هەدەر بچێت. دەست راگەیشتن بەم جۆرە داواکاریانە تەنیا دەکرێ بەرهەمی خەباتی یەکگرتووانە، سەرتاسەری و رێکخراوی کرێکاران و خەباتی بە یەکەوەی خوێندکاران، دانش ئاموزان و مۆعەلیمانی تێکۆشەر بێت. حێزبی کۆمونیستی ئێران دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە هەموو دانش ئاموزان و خوێندکاران، بنەماڵەکانیان و مۆعەلیمان و مامۆستایانی ئازادیخوازی ئێران سەمیمانە پیرۆزبایی دەکات. بەو هیوایەی کە ساڵی نوێ ساڵێکی پڕ لە شور و هاوپشتی خەباتکارانە بێت.

بڕوخێ کۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، بەرابەری، حکومەتی کرێکاری
کومیەتی ناوەندی حیزبی کۆمونیستی ئێران
خه‌رمانانی ١٣٩٤
سێپتامبری ٢٠١٥