رزگار بوونی خەڵکی غەزە پێویستی بە پشتیوانی جیهانی هەیە

کۆنفڕانسی تجارت و تەوسعەی سازمانی ملەل لە ئەوەڵی سیپتامبر، بەرابەر لەگەڵ ١٠ی مانگی خه‌رمانان، راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاو کردەوە. لە بەشی پێوەندیدار بە فەلەستینی ئەم ڕاپۆرتەدا نووسراوە کە ئەگەر رەوتەکانی ئێستای ئابووری و لە سەرویانەوه‌ ته‌حریمی ئابووری غەزە لە لایەن ئیسراییل و میسرەوە و بڕانی یارمەتییەکان بۆ غەزە درێژەی هەبێت، تا ٥ ساڵی تر ئەم سەرزەویە ژیانی تێدا ناكرێت. لە راپۆرتەکەدا هەروەها هاتوە کە لە ئاکامی گەمارۆی ئابووری ٨ ساڵە لە لایەن ئیسراییلەوە، هێرشە وێرانەگەرە نیزامیەکانی ئەو دەوڵەتە لەدژی خەڵکی غەزە و زیاد بوونی جەمعیەتی ئەو ناوچەیە توشی تەوسعەی پێچەوانە بۆتەوە. کۆنفڕانسی تجاره‌ت و تەوسعەی سازمانی ملەل داواکاری لابردنی گەمارۆ لە لایەن دەوڵەتی ئیسڕائیل و میسرەوە و بوژانەوەی یارمەتییە نێونەتەوەییەکان بۆ خەڵکی غەزە بووە. ڕاپۆرتەکە لە حاڵێکدا بڵاو کراوەتەوە کە بۆلدزێرەکانی میسر خەریکن بە دەستوری حاکمانی نیزامی بە دروست کردنی ١٨ حەوزی گەورەی پەروەردە کردنی ماسی لە سنوری رەفەح لەگەڵ غەزە لە هەوڵدان هەموو کاناڵەکانی ئەو خەڵکە لە سێڵاودا نوقم بکەن. پێستر خەڵکی غەزە لەم رێگایەوە و لە ڕێگای دروست کردنی تونێلەکانەوە خۆراک و دەرمان و مەوادی پێداویستی خۆیان بۆ نێو ناوچەکەیان بە قاچاغ دەبرد.سیاسەته‌ نیزامییە دەسەڵاتدارەکان لە میسر لە بواری گوشار هێنان بۆسەر خەڵکی غەزە کەمتر نییە لە گەمارۆی ئابووری جەنایەتکارانەی غەزە لە لایەن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە.هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی لێواری غەزە لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا بەردەوام درێژەی هەبوە و تەقریبەن هەموو رۆژێک قوربانی لە خەڵکی ئەم ناوچەیەی لێكه‌وتۆته‌وه‌. دەوڵەتی ئیسرائیل لە ماوەی ٦ ساڵی رابردودا527، سێ هێرشی گەورەشی لەدژی خەڵکی بێدیفاعی غەزە ئەنجام داوە. نیزامییە ئیسرائیلەییەکان لە هێرشی مانگی ئووتی ساڵی رابردوی زایینیدا، زیاتر لە دوو هه‌زار و٢٥١ فەلەستینیان کوشت، ١١ هەزار و ٢٣١ که‌سیشیان بریندار کرد و نیو ملیۆن کەسیشیان بێ ماڵ و حاڵ کرد. هه‌زار و ٤٦٢ کەس لە گیان بەختکردوانی غەیرە نیزامی و لەنێو ئەوانیشدا ٥٢١ کەسیان منداڵ بوون. بە پێی ڕاپۆرتی کۆنفرانسی تجارت و تەوسعەی سازمانی ملەل لە هێرشی ئەڕتەشی ئیسرائیلدا نزیکەی ٢٠ هەزار ماڵ وێران کراون و یان زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و ١٧ هەزار و ٦٠٠ بنەماڵەی دانیشتوی ئەم ماڵانە بەبێ سەرپەنا ماونەتەوە. ئیسرائیل لەم هێرشەدا هەروەها ١٥٠ مەدرەسە، ١٥ نەخۆشخانە و ٤٥ ناوەندی دەرمانی وێران کرد. لە هێرشی نیزامی ئیسرائیلدا هەروەها نزیکەی ٢٥٠ کارگا و ٣٠٠ فروشگاش لەنێو چوون. سازمانی ملەل دوای توێژینەوەیەکی یەکساڵە عەمەلیاتەکەی ئیسرائیلی وەک جەنایەتێکی جەنگی و کوشتنی بەکۆمەڵ و وێرانگەریەکی بە ئانقەست دایە قەڵەم.لێوارەی غەزە، بەشێک لە سەرزەویەکانی فەلەستینی بە بەرینایی نزیکەی ٣٦٠ کیلۆمیتری موكه‌عه‌بی بە جەمعیەتێکی نزیک یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەسیەوەیە کە لە لێوارێكی نێوان ئیسڕائیل، میسر و دەریای مەدیتەرانەدا هەڵکەوتوە. بە پێی راپۆرتی مانگی مەی بانکی جیهانی ٤٣ لەسەد لە هێزی کاری غەزە لە ئاکامی کردارەکانی دەوڵەتی ئیسرائیل بەرەو رووی بێکاریەکی زۆر بونەتەوە. بێکاری لەنێو لاواندا ٦٠ لەسەدە. لە ئاکامی هێرشە وەحشیانەکانی ئیسرائیلدا ٦٠ لەسەد لە کەرتی پیشەسازی و یه‌ك سێهه‌م لە زەویە کشتوکاڵیەکان لەنێو چوون. کەشاوەرزەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لەو زەویانەی بۆیان ماوەتەوە یان دەبێ مەترسی مەرگی تەک تیرئەندازە دەمار گرژە یەهودیەکانی جێگیر لەو شارۆچکانەی کە لەسەر زەوی فەلەستینیەکان دروستکراون و سەربازانی ئیسرائیل قەبوڵ بکەن و یان چاوپۆشی لە داچاندنی زەویەکانیان بکەن.لە ئێستادا، نەواری غەزە بێجگە لە بێکاری بەرین لەگەڵ کەم بوونی بەرق، کەم بوونی زۆری ئاوی خواردنەوەی سالم و کەم بوونی خۆراکدا بەرەڕووە. بەپێی ئاماری سازمانی ملەل، نزیکەی نۆسەد هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچەیە پێویستیان بە یارمەتی خۆراکی ئەم سازمانە هەیە. ئەم سازمانە جەختی کردوەتەوە کە ٩٥ لەسەدی ئاوی خواردنەوەی غەزە پیسە. لە هەمانحاڵدا، هەناردە کردنی کالا لە غەزەوە عەمەلەن نامومکین بووە و گەمارۆی ئابووری ئەم سەرزەویە بۆتەهۆی ئەوەی کە هاوردە کردنی کالا تایبەت بێتەوە بە کۆمەڵیک کالای ئەساسی.کرداری جەنایەتکارانەی دەوڵەتەکانی ئیسرائیل و میسر لەدژی خەڵکی غەزە و پشتیوانی دەوڵەتانی ئوروپایی و ئامریکا لێیان، لە دزێو ترین ڕواڵەتەکانی دەوڵەتانی سەرمایەداری پێشکەوتوی ئەمرۆیە. هەوڵەکانی ئەو خەڵکەی کە لەلایەن خەڵکی شەڕافەتمەندی دنیاوە بۆ شکاندنی گەمارۆی ئابووری غەزە لە ئارادایە، هەرجارە و لەگەڵ هێرشی دەریایی هێزەکانی ئیسرائیلدا بەرەوڕوو بۆتەوە. کۆماندۆ ئیسرائیلیەکان لە رۆژی ٣١ی مانگی مەی ٢٠١٠، بەرابەر لەگەڵ ١٠ی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٩ هێرشیان کردە سەر کەشتیەکی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی غەزە کە لە تورکیەوە دەچو بۆ ئەو ناوچەیە و زیاتر لە ١٠ کەسیان لە سەرنشینەکانی کوشت. لە ٨ی پوشپەڕی ٩٤یشدا نیزامییە ئیسرائیلیەکان هێرشێکی هاوشێوەیان کردە سەر کەشتیەکی ئیمدادگەری سوئێدی کە هەڵگری دەرمان وخۆراک بوو بۆ خەڵکی خۆڕاگر و تێکۆشەری غەزە.ئاستی گەلێک بەرینی هێرشەکانی ئەڕتەشی ئیسڕائیل بۆسەر ناوچەکانی غەزە سەرچاوە گرتوو لە ئامانجێکی تایبەتەوەیە کە دەوڵەتی ئیسرائیل لە رێگای کوشتاری خەڵکی فەلەستینەوە بەدواوەیەتی. دەوڵەتی ئیسرائیل دەیەوێ، ئەم خەڵکە وەها ماندوو بکات و بە چۆکدا بێنێ کە بیرکردنەوە لە پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینی، دەوڵەتێک كه بتوانێ لە باری ئابووریەوە لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێ لە سەر دەرکەن و بە بەشێکی کەم لەوەی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆیان دێڵێتەوە، ڕازیبن.لەپاڵ ئەم بارودۆخە هەژێنەرە ئابووریەدا، لە ناوچەی غەزەدا هێزی ئیسلامی حەماس دەسەڵاتدارە. حەماس نەتەنیا دەور و نەخشی لە کەم کردنەوەی گۆشارەکان بۆسەر خەڵکی ئەم ناوچە بەڵا لێدراو و بێبەشە نییە، بەڵکو بە ئیجرای قانونە ئیسلامی و سیاسەتەکانی، ژیانی بۆ دانیشتوانی غەزە دژوارتریش کردوە و لە رەنج و بێبەشییەکانیان بۆ دەرێژەدان بە حاکمیەتی کۆنەپەرستانەی کەڵكی وەرگرتوە و كەڵک وەردەگڕیت.لە بارودۆخی دژواری ئێستادا کە خەڵکی غەزە لە هەموو لایەکەوە لەژیر گوشاردان، شیاوی شایستەی زۆرترین هاودەردی و پشتیوانین. پشتیوانیە جیهانییەکان و ویژدانە زیندوەکان لە ئیسرائیلە، کە دەتوانێ لەپاڵ خەباتی ئەم خەڵکە خۆڕاگرەدا، رێگا بۆ دەستەبەر کردنی ئازادی و کۆتایی هێنان بە رەنج و ئازارەکانیان خۆش بکات.