رۆژی دووشەممە ٦ی مانگی رەزبەر، بنه‌ماڵه‌یه‌ك له شاری پاوه قاتڵی كوڕه‌كه‌یان له مه‌رگ رزگار كرد و به‌خشیان.
به پێی راپۆرته‌كان، به‌شێك له كه‌سایه‌تییه فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نییه‌كانی شاری پاوه بهسهردانكردنیان بۆ ماڵی بنه‌ماڵه‌ی كه‌سه كوژراوه‌كه، ره‌زایه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یان بۆ به‌خشینی بكوژی كوڕه‌كه‌یان به‌ده‌ست هێنا. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٢، بەهۆی كێشەیەكەوە كە لە ئاوایی “چۆڕەژێ”ی پاوە هاتە ئاراوە، كەسێك بەناوی “سەبوور رۆستەمی” بە چەند زەربە چەقۆ گیانی لەدەستدا. “ئارمان مورادی” كە بە تاوانی كوشتنی ناوبراو دەستبەسەر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی رۆسته‌مییه‌وه ره‌زایه‌تی پێدرا و له ئێعدام رزگاری بوو.