رزگار بوونی هه‌زاران په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌

22
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، له‌ ماوه‌ی رۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، زیاتر له‌ سێ هه‌زار و ٧٠٠ په‌ناخوازی سه‌رگه‌ردان له‌ ده‌ریای “مه‌دیته‌رانه‌” رزگاریان بوو.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م په‌ناخوازانه‌ به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی باشووری “ئیتالیا” گواسترانه‌وه‌ و دواتر ره‌وانه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ كران. هه‌ر له‌م حاڵه‌دا، رۆژی دووشه‌ممه‌، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كیه‌تی ئوروپا له‌ دانیشتنێك دا له‌ “لوكزامبۆرگ”، هه‌واڵی به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كانی قاچاخی ئینسان له‌ ده‌ریای “مه‌دیته‌رانه‌”یان راگه‌یاند. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ به‌شێك له‌ هه‌وڵی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌‌ بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ره‌وتی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كۆچكردن له‌ ئافریقاوه‌ به‌ره‌وه‌ ئوروپایه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →