رزگار كردنی سه‌دان ژن و منداڵ له‌ كه‌مپه‌كانی بوكۆحه‌رام

437
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیتێرز”، به‌رپرسانی نیزامی نیجریه‌ رایانگه‌یاند: له‌ تازه‌ترین عه‌مه‌لیاتی هێزه‌ نیزامییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ لانیكه‌م ٢٤١ ژن و منداڵیان له‌ كه‌مپه‌كانی گروپی ئیسلامگه‌رای “بوكۆحه‌رام” رزگار كردووه‌.
عه‌مه‌لیاتی هێزه‌ نیزامییه‌كانی نیجریه‌ له‌ دوو ئاوایی نزیك شاری “بێنكی” له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته‌ روویداوه‌. هێزه‌ نیزامییه‌كانی نیجریه‌ هه‌روا توانیان ٤٣ گومانلێكراوی دیكه‌ش كه‌ له‌گه‌ڵ بوكۆحه‌رام هاوكار بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. له‌ ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردوودا ئیسلامگه‌رایانی بوكۆحه‌رام به‌ هێرش بۆسه‌ر چه‌ندین ئاوایی له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی نیجریه‌، سه‌دان ژن و منداڵ رفێندراون.