رزگار كردنی هه‌زاران په‌ناخوازی دیكه‌ له‌ ئاوه‌كانی ئیتالیا

123 (1)
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پوشپه‌ڕ، گاردی ساحێلی ئیتالیا رایگه‌یاند، له‌ ئاكامی ١٣ عه‌مه‌لیاتی جیاجیادا، نزیكه‌ی ٢٧٠٠ په‌ناخواز له‌ ئاوه‌كانی جنوبی ئه‌م وڵاته‌، رزگار كراون.ئه‌م په‌ناخوازانه‌ له‌سه‌ر ٩ قایه‌قی گه‌وره‌ی بادی و چوار كه‌شتی بوون و زۆربه‌یان له‌ ئاوه‌كانی سیسیل، رزگار كران. جێگای ئاماژه‌یه‌، له‌‌چاو ساڵی رابردوو، ژماره‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی زایینیدا گه‌یشتوونه‌ ئوروپا، ٦٨ له‌سه‌د زیادی كردووه‌.