رزگار كردنی هه‌زاران په‌ناخواز له‌ ده‌ریای مه‌دیترانه‌

40
به‌ پێی راپۆرتی “یۆرۆنیوز”، له‌ ماوه‌ی رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، كه‌شتییه‌كانی وڵاتانی ئوروپایی، گیانی زیاتر له‌ چوار هه‌زار په‌ناخوازی سه‌رگه‌ردان له‌ ده‌ریای مه‌دیترانه‌یان رزگار كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌ی په‌ناخوازانێك كه‌ له‌ ده‌ستپێكی ساڵی تازه‌ی زایینیه‌وه‌ له‌ رێگای ده‌ریاوه‌ خۆیان گه‌یاندۆته‌ ئیتالیا، زیاتر له‌ ٥٠ هه‌زار كه‌سه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ سێ ناوه‌ندی گرینگی نیشته‌جێ بوونی په‌ناخوازان له‌ شومالی ئیتالیا رایانگه‌یاندووه‌ كه زه‌رفیه‌تی‌ په‌زیرشی كۆچبه‌رانی تازه‌یان نییه. شایانی باسه‌، تا ئێستا نزیكه‌ی ٨٤ هه‌زار كه‌س له‌ ناوه‌نده‌ جیاجیاكانی ئیتالیا نیشته‌جێ بوون.