به پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، رۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان، ٣٠ هاوڵاتی رفێندراوی شه‌نگال له ژێر ده‌ستی داعش رزگار كراون.به پێی ئه‌م راپۆرته، له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، ٣٠ كه‌س له هاوڵاتیانی شه‌نگال له‌ژێر ده‌ستی داعش رزگار كراون كه له‌م ژماره‌یه چوار كه‌سیان ژن و ٢٣ كه‌سیان منداڵ راگه‌یه‌ندراوه. جێگای ئاماژه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئیزه‌دییه رفێندراوه‌كان رایگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا هه‌زار و ٥٣٨ ئیزه‌دی له‌ژێر ده‌ستی داعش ئازاد كراون.