رزگار كردنی ٧٠٠ په‌نابه‌ر له‌ ئاوه‌كانی ئه‌ندۆنێزی

229y
زیاتر له‌ سه‌دان په‌نابه‌ر كه‌ كه‌شتییه‌كه‌یان له‌ ئاوه‌كانی “ئه‌ندۆنێزی” نقوم بوو، پاش ئه‌وه‌یكه‌ له ‌لایه‌ن قایه‌قه‌كانی ماسیگیرییه‌وه‌ رزگارییان بوو، بۆ ئۆستانی “ئاچه‌”ی ئه‌ندۆنێزی گواسترانه‌وه‌.راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌ندۆنێزی، كه‌شتییه‌كی دیكه‌یان له‌ ئاوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ گه‌ڕاندۆته‌وه‌. كه‌سانێك كه‌ له‌م كه‌شتییه‌دا بوون، له‌و‌ هه‌زاران په‌نابه‌ری به‌نگلادێشی و رۆهینجای میانمارن كه‌ له‌به‌ر ئه‌ویكه وڵاتی‌ مالێزی و ئه‌ندۆنێزی به‌ كه‌شتییه‌كه‌یان ئیزنی نزیك بوونه‌وه‌ له‌ كه‌ناره‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی‌ نه‌داوه‌، ماوه‌ی چه‌ندین هه‌فته‌یه‌ سه‌رگه‌ردانن.