رسوایی تازه‌ی سازمانه‌كانی ئیتلاعاتی ئامریكا و ئاڵمان

178y
رسوایی جاسوسی ئاڵمان به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی شكایه‌تی ره‌سمی ئۆتریش له‌ هاوكاریی سازمانی ئیتلاعاتی فێدراڵی ئاڵمان له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌منیه‌تی میللی ئامریكا له‌ بواری جاسوسی له‌ شیركه‌ته‌كان و به‌رپرسانی ئوروپایی، لایه‌نێكی تازه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ گرتووه‌.ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ “ئانگێلا مێركێل” سه‌درئه‌عزه‌می ئاڵمان رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هاوكاری نێوان سازمانی ئیتلاعاتی فێدراڵی وڵاته‌كه‌ی و ئاژانسی میللی ئامریكا جه‌ختی كردبۆوه‌. رسوایی جاسوسی ئاڵمان ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی به‌دواوه‌ بوو و له‌ چاپه‌مه‌نیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌شدا، رخنه‌گه‌لێكی زۆر له‌دژی “مێركێل”ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.