رفاندنی ده‌یان مو‌سافر له‌ ئه‌فغانستان

402t

به‌ پێی راپۆرتی “بی بی سی”، چه‌ندین چه‌كداری نه‌ناسراو، ٣٠ موسافری خه‌ڵكی ئه‌فغانستانیان له‌ ئوتووبانی كابۆل ــ قه‌نده‌هار ر‌فاندووه‌.
ده‌وترێت كه‌ رفێندراوان په‌ناخوازانی خه‌ڵكی “هه‌زاره‌” بوون كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌فغانستان ده‌‌گه‌ڕانه‌وه‌. به‌رپرسانی شیركه‌تی موسافربه‌ری رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئۆتۆبووسه‌كانی ئه‌م شیركه‌ته‌ له‌م ئوتوبانه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانێك كه‌ لیباسی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستانیان له‌به‌ر كردبوو‌‌ و به‌ نه‌قابی ره‌ش سه‌ر و چاویان داپۆشیبوو، راگیرا و ئه‌م چه‌كدارانه سه‌ره‌ڕای داواكردنی شناسنامه‌ له‌ موسافران، پیاوانی شاری “هه‌زاره‌”یشیان رفاند.