رفاندنی دوو كه‌شتی ئێرانی له‌ ئاوه‌كانی سومالی

539t
به‌ پێی وته‌ی یه‌كێك له‌ مودیرانی به‌رنامه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ دزی ده‌ریایی له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، دوو كه‌شتی ماسیگرتنی ئێرانی له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا له‌لایه‌ن دزانی دریایی له‌ ئاوه‌كانی سومالی رفێندراون.ناوبراو له‌م په‌یوه‌نده‌دا رایگه‌یاندووه كه‌،‌ كه‌شتیه‌ ئێرانیه‌كان له‌ حاڵێكدا به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ لێواره‌كانی سومالی سه‌رقاڵی ماسیگرتن بوون، له‌لایه‌ن دزانی ده‌ریاییه‌وه‌ رفێندراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌رته‌شی ئێران رایگه‌یاندووه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ئه‌م هێزه‌ چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ دزانی ده‌ریایی له‌ كه‌نداوی عه‌ده‌ن تێكهه‌ڵچوون. له‌ماوه‌ی رابردوودا دزانی ده‌ریایی چه‌ندین جار هێرشیان كردووۆته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كان و نه‌وتكێشه‌ ئێرانیه‌كان.