رفاندنی زیاتر له‌ پێنج هه‌زار ئیزیدی له‌ لایه‌ن داعش

43y
نوێنەری ئیزدییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: چەكدارانی‌ داعش زیاتر لە پێنج هەزار‌ و ٤٢٢ هاوڵاتی ئیزدیان رفاندووە كه‌ لەو ژمارەیە چوار هەزار كه‌سیان ژنن.ناوبراو لە راگه‌یاندنێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی‌ بەوە كردووه‌ كه‌ چەكدارانی‌ داعش چەندین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی‌ و تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە، لەوانەش رفاندنی ژنانی ئیزیدی كە له‌گه‌ڵ هیچ تاوانێكی دیكەیان بەراورد ناكرێت. هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ زیاتر لە چوار هەزار ژن له‌لایه‌ن چەكدارانی‌ داعشه‌وه‌ رفێندراون كە ناشرینترین تاوانی جەستەیی ‌و دەرونیان بەرامبەر ئه‌نجام دراوه‌ و لە بازاڕەكاندا فرۆشتوویانن. جێگای وەبیرهێنانەوەیە كه‌ رۆژی‌ ٣ی ئاگۆستی ساڵی‌ ٢٠١٤ی زایینی، چەكدارانی‌ داعش شاری شەنگالیان داگیركرد كه‌ جگە لە رفاندن‌ و كوشتنی‌ ئەو پێنج هەزار كه‌سه‌، باقی دانیشتووانی شارەكەیان، ئاوارە كرد.